گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکانى ئیراندا کوژراون و هەزارانى دیکەش دەستگیرکراون

2019.12.08 - 10:06
ترەمپ: هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکانى ئیراندا کوژراون و هەزارانى دیکەش دەستگیرکراون
ناس کورد- سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرەکانى ئەمدوایەى ئیراندا کوژراون، دەشڵێت، هەزارانى دیکەش دەستگیرکراون و بەو ڕێژەیەش خەڵکێک چارەنوسیان نادیارە. , لەمیانى بەڕێوەچونى کۆنگرەى ئاى ئەى سى (ئەنجومەنى ئیسرائیلى-ئەمریکى) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند: "حکومەتى ئیران پشتیوانى هەر جۆرە توندووتیژى و پشێوی و ئاڵۆزییەک لەسەرتاسەرى ناوچەکەدا دەکات، بەڵام گەورەترین قوربانیی ئەو کردەوانەى خەڵکى ئێرانن". , ترەمپ قسەى لەسەر خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییانەى ئێران کردووە وئاماژەى بەوەکردووە: "مانگى ڕابردوو هاوڵاتییانى ئێران بە مەبەستى چارەنوسێکى شکۆمەندانە چونە سەر شەقام و ناڕازى بوون لە دەسەلاتدارەکانیان، بەڵام لەلایەن ئەو حکومەتە دیکتاتۆر و ستەمکارەوە بە کوشتنى سەدان و بەڵکو هەزاران کەس وەڵامدرانەوە". , سەرۆکى ئەمریکا، باسى لە پچڕاندنى هێڵەکانى ئینتەرنێت کردووە، کە دەسەڵاتدارانى ئێران لەکاتى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان پێى هەستابوون، وتویەتى: "من وا بیردەکەمەوە هەزارن کەس کوژراون و هەزارانى تریش دەستگیر کراون، شانبەشانى خەڵکى ئیران دەوەستینەوە لە دژى دەسەڵاتدارانى ئێران و هەنگاوى جدیتر دەنێین". , پاش سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى مانگى ڕابردووى ئێران بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزینەوە، تائیستا ژمارەى کوژراوان و دەستگیرکراوانى ئەو ڕوداوە بە تەمومژاوى ماوەتەوە و لایەنە نێودەوڵەتییەکان گومانیان لەو ژمارانە هەیە کە ئێران دەیانخاتەڕو. , ,