گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەند چرکەیەکدا تابلۆیەکى هونەریى 120 هەزار دۆلارى خوارد

2019.12.08 - 09:53
لە چەند چرکەیەکدا تابلۆیەکى هونەریى 120 هەزار دۆلارى خوارد
ناس کورد- ئەو مۆزەى وەک تابلۆیەکى هونەرى نمایشکرابو و نرخى 120 هەزار دۆلارى لەسەر داندرا، لەلایەن هونەرمەندێکى "برسی"یەوە لە چەند چرکەیەکدا خورا. , لە شارى میامی لە ویلایەتى فلۆریداى ئەمریکا، لە پێشانگایەکى هونەریدا، تابلۆیەکى هونەرى نمایشکرابو بۆ فرۆشتن کە بریتی بو لە "مۆزێک بە دیوارێکەوە"، تابلۆکەش لەلایەن ماوریسیۆ کاتلانەوە داهێندرابو، نرخى 120 هەزار دۆلاریشی لەسەر بو. , ئەو تابلۆى مۆزە، وەک هێمایەک بۆ "بازرگانى جیهانى" و ڕەخنەگرتن لێی نمایشکرا، بەڵام لە چەند چرکەیەکدا شەوى ڕابردوو، هونەرمەندێک بەناوی دەیڤید داتونا مۆزەکەى لە تابلۆکە کردووەتەوە و خواردوویەتى.   لەگەڵ پۆست کردنى وێنەى خواردنى مۆزەکەکەدا، لە تویتەرى خۆى دەیڤد نوسیویەتى: "هونەرمەندێکى برسی..، کارەهونەرییەکانى ماوریسیۆم خۆش دەوێت، ئەم کارە هونەریەشیم زۆر بەدڵە بەڕاستى هەرس بو". , دەستەى بەڕێوەبردنى شوێنەکە پۆلیسیان ئاگادار کردەوە لەو کردەوە، بەڵام تا ئەو کاتەى پۆلیس گەیشت، هونەرمەندە برسییەکە شوێنەکەى جێهێشتبو. , ,