گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیندستان؛ بەهۆی کەوتنەوەى ئاگرەوە 30 کەس گیانیانلەدەستدا

2019.12.08 - 08:57
هیندستان؛ بەهۆی کەوتنەوەى ئاگرەوە 30 کەس گیانیانلەدەستدا
ناس کورد- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی شاری نیودەلهی پایتەختی وڵاتی هیندستان، 30 کەس گیانیانلەدەستدا. , بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی شاری نیودلهی  پایتەختی وڵاتی هیندستان 30 کەس گیانیانلەدەستداوە. , ئەوەش ئاشکراکراوە، ڕوداوی ئاگرکەوتنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى کانونى یەکەمى 2019 ڕویداوە، لە ناوچەی پیشەسازی کە دەکەوێتە بەشە دێرینەکەی شاری نیودەلهی. , سۆنیا چۆدری، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری نیودەلهی بە میدیاکانى وتوە: "مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت" , ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە تائێستا، زیاتر لە 50 کەس ڕزگار بکەن. , ,