گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیبوردنی نێودەوڵەتی: پەلامارەکەی سنەک و خەلانی لە شاری بەغداد پلان بۆ داڕێژراو بوونە

2019.12.08 - 08:38
لیبوردنی نێودەوڵەتی: پەلامارەکەی سنەک و خەلانی لە شاری بەغداد پلان بۆ داڕێژراو بوونە
ناس کورد- ڕێکخراوی لیبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پەلامارەکەی سنەک و خەلانی لە شاری بەغداد، پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەو پەلامارانەش بەخوێناویترین پەلامار ناودەبات لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانەوە لە عێراق. , درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد: "پەلامارەکانی گەراج سنەک و گۆڕەپانى خەلانی لە شاری بەغداد، پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەو پەلامارە خوێناویترین پەلامارە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانى عێراقەوە تا ئێستا". , ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەوەشى خستوەتەڕو: "جێی سەرسوڕمانە ئەو ژمارە ئۆتۆمبێله زریپۆشە و دەیان چەکدار بتوانن لە خاڵەکانی پشکنین تێپەربن و بگەنە ناوچەی خۆپیشاندانەکان". , لە ڕاگەیاندراوەکەیدا رێکخراوەکە، داواى لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ و بەپەلە بکەن لەو ڕوداوانە، تاوانبارانیش ڕادەستی دادگاكان بکەن. , شەوی هەینی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گەراج سنەک لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر لە بەغداد، دەستدرێژی گولەیان لە خۆپیشاندەران بەهۆیەوە 23 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 127 کەسی دیکەش برینداربوون. , ,