گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى هەرێم:بەنیگەرانییەوە لە به‌رده‌وامى رووداو و توندوتيژييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين

2019.12.07 - 21:33
سەرۆکایەتى هەرێم:بەنیگەرانییەوە لە به‌رده‌وامى رووداو و توندوتيژييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين
ناس کورد- سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى بەردەوامى رووداو و توندوتیژییەکانى شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق بڵاوکردەوە و نیگەرانى خۆى لەو بارەیەوە راگەیاند. . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامى رووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم، ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كراوە تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له‌ هه‌ر لايه‌نێكه‌وه‌ بن، داموده‌زگا و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت. . سەرۆکایەتى هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل بەمافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراو دەزانێت و جەختدەکاتەوە "به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ توندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره"‌. . داواش دەکات به‌ گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێتن تاكو له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌دات. .