گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێگەرد تاڵەبانى:  رێکارى یاسایى بەرامبەر ساختەکردنى نووسراوێکى وەزارەتمان گیراوەتەبەر

2019.12.07 - 21:12
بێگەرد تاڵەبانى:  رێکارى یاسایى بەرامبەر ساختەکردنى نووسراوێکى وەزارەتمان گیراوەتەبەر
ناس کورد- وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ساختەکردنى نووسراوێکى وەزارەتەکەى بۆ هاوردەکردنى دوگى بەستوى قەدەغەکراو راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کردووە". . بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا روونیدەکاتەوە، كەسێكی ساختەكار، بەنووسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، بەگوێرەی یاسای كەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە قەدەغەیە. . جەختیشیکردەوە "نووسراوەكە لەسەر كڵێشەیەكی ساختەو دروستكراو، جگە لە ساختەیی كڵێشەكەو لەیەكنەچوونی لەگەڵ كڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەكەش پڕە لە هەڵەی تەكنیكی و ئیداری زەق، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ كراوە". . بەوتەى وەزیرى کشتوکاڵ ،هەرزوو هەست بەساختەی نوسراوەكە كراوە، دەستكراوە بەلێكۆڵینەوەو رێكاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر‌و بەرەوپێشچوون هەیە. . جەختیشدەکاتەوە "لەداهاتوو تەواوی وردەكاریەكە‌و ئەنجامەكەی رادەگەیەنین".   .