گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاشکراکردنى تاوانبارانى کوشتنى خۆپیشاندەران دەکەن

2019.12.07 - 20:19
پۆمپیۆ و نەتەوەیەکگرتووەکان داوای ئاشکراکردنى تاوانبارانى کوشتنى خۆپیشاندەران دەکەن
ناس کورد- نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکۆنەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدای کرد، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوایکرد حکومەتی عێراق دەستوبرد بکات لە ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە. . ئەمڕۆ (شەممە،7ى کانوونی دووەمی، 2019)، جینین هێنس بلا سخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد"سەرکۆنەی دەستڕێژی گولـله دەکەین لە خۆپیشاندەرانی بێ چەک لە ناوەڕاستی شاری بەغدا". . نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەوەکردەوە، ئەو دەستدرێژییە بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدان و بریندارکردنی ژمارەیەکى زۆر لەخۆپیشاندەران. . هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، لە تویتێکدا بەپێویستیزانى بەرپرسانی عێراق لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکەی دوێنێ شەوی شاری بەغدا بکەن و بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن. .