گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەی سزادان دەکات

سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی چەند بڕیارێکی بۆ هەموو هێزەکانی دەرکرد

2019.12.07 - 19:29
سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی چەند بڕیارێکی بۆ هەموو هێزەکانی دەرکرد
ناس کورد- سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی چەند بڕیارێکی بۆ هەموو هێزەکانى دەرکرد و لەمەولا نابێت هیچ هێزێکی حەشد نزیکی گۆڕەپان و شوێنی خۆپیشاندان بکەونەوە. . ئەمڕۆ شەممە، 7ی کانونی یەکەمی 2019، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی هەموو هێزەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە نابێت هیچ ئەرکێک لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن لەژێر ناوی پاراستن یان هەر ناوێکی تردا. . داواش دەکات جگە لەناوی فەرمی نابێت هیچ ناوێکی تر بۆ هێزەکانى حەشد بەکاربهێنن و دەبێت هەموو کارێک بە فەرمانی دەستەکە بکرێت نەک لایەنی تر. . لە نوسراوەکە فالح فەیاز هەڕەشەى سزادانی لەو هێزانەى کردووە کە سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن. . ئەوەش لەکاتێدایە شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە. .