گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.. ئەم شوێنانە جێبهێڵن

2019.12.07 - 17:18
هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.. ئەم شوێنانە جێبهێڵن
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ئاگادارى ئەو شۆفێرانە دەکات کە بۆ بینینى سروشتى بەفراوى ناوچەکە سەردانى شاخى ئەزمەڕ و گۆیژەیان کردووە، ئەو شوێنانە جێبهێڵن. . لە راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە "دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەک شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە)". . لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەر شاخەکان لەئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیە. . هۆشدارى ئەوەش دراوە "هیچ شۆفێرێک بەمەبەستی کات بەسەربردن روو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان". . فۆتۆ: بەرهەم محمود     .