گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى بەغدا بڵاوکردەوە

2019.12.07 - 16:47
سەرۆککۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى بەغدا بڵاوکردەوە
ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى رووداوەکانى دوێنێ شەوى شارى بەغدا بڵاوکردەوە و جگە لە ئیدانەکردنى بەکارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران داواى کرد "رێز لە سروشتى ئاشتییانەى خۆپیشاندانەکان، بگیرێت". . بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەوەى شەوى رابردوو روویدا تاوانە و لەلایەن چەند گروپێکى دەرەوەى یاسا ئەنجامدراوە". . شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە. . خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە ڕووداوى تەقەکردن لە دەوروبەرى ناوچەى سنک ل بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . وتیشى “هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە”. .