گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێزەکەى سەدر هەڕەشەى وەڵامى پێشبینینەکراو دەکات

ئامانجى هێرشەکەى سەر شوێنى مانەوەى سەدر ئاشکراکرا

2019.12.07 - 15:29
 ئامانجى  هێرشەکەى سەر شوێنى مانەوەى سەدر ئاشکراکرا
ناس کورد-   وتەبێژى موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ئامانج لە قەسابخانەکەى گۆڕەپانى سەنەک و بۆردومانکردنى ناوچەى حەنانە، "کوشتنى پرۆژەى چاکسازیی و ڕازیبوونە بە سەرۆک وەزیرانى داهاتوو". . دواى ڕووداوەکانى شەوى ڕابردووى گۆڕەپانى سەنەک لە بەغدا کە ژمارەچەک چەکدار هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ناوچەى حەنانەى نەجەف کە شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدرە. . جەعفەر موسەوى وتەبێژى موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئامانج لەو کارانە کوشتنى پڕۆژەى چاکسازیی و ڕازیبوونە بە کاندیدى سەرۆک وەزیران، بە پێچەوانەى داواکارى خۆپیشاندەران و قوربانیییەکانیان و ڕژانى خۆێن لە گۆڕەپانەکانى خۆبەختکردن". . وتیشى "لەسەر هێزە ئەمنییەکان پێویستە ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە دەستگیربکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن". . لاى خۆیەوە، گروپى سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر هەڕەشەى وەڵامى پێشبینینەکراوى کرد، دژى ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر. . گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "لەکاتێکدا داواى دانبەخۆداگرتن دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە وەڵامى پێشبینینەکراومان دەبێت بۆ هەر کەسێک ئەگەر دەربکەوێت کە لەو رووداوەدا تێوەگلاوە".