گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى نوێ لەبارەى خێزانە هەڵەبجەییەکە و تۆمەتبارەکان بڵاودەکاتەوە

2019.12.07 - 15:02
ناس کورد زانیارى نوێ لەبارەى خێزانە هەڵەبجەییەکە و تۆمەتبارەکان بڵاودەکاتەوە
ناس کورد-ئەحمەد مستەفا   نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئێران ڕایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانى خێزانە هەڵەبجەییەکە تەندروستى خراپە و ئێرانیش ئەرکى چارەسەرکردنى بریندارەکانى گرتوەتە ئەستۆ. . کۆتایی هەفتەى ڕابردوو سێ کەسى دانیشتووى هەڵەبجە، کە لە ژن و مێردێک و دایکى پێکهاتبوو، بەمەبەستى چارەسەرى پزیشکى سەردانى ئێرانیان کردبوو، بەڵام لە ورمێ "دەرمانخوارد کران و هەوڵى سوتاندنیان درا". . نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئێران تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو سێ کەسە لە نەخۆشخانەى ئیمام خومەینى لە ورمێ چارەسەر دەکرێن، ڕەوشى ژنەکە خراپە، بەڵام بارودۆخى پیاوەکە باشە". . وتیشى "قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم داوایکردبوو ئەرکى چارەسەرکردنى ئەو کەسانە لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام ئێران وتویەتى خۆمان چارەسەرى دەکەین لەبەرئەوەى میوانى ئێمەن". . ئەو سێ کەسە دوانیان بە ڕێژەى جیاواز سوتاون کە لە ژن و پیاوەکە پێکهاتوون، ژنەکەى دیکەش کە دایکى پیاوەکەیە بەهۆى هێرشکردنە سەرى بە چەقۆ برینداربووە. . نازم دەباغ وتى "لەسەر ڕووداوەکە 11 کەس دەستگیرکراون سیانیان تۆمەتبارى سەرەکین کە خەڵکى ورمێن". . باسى لەوەشکرد، داوایان لە ئێران کردووە بەدواداچوونى جدى بکەن لەسەر کەیسەکە، ئەوانیش وتویانە بەوردى بەدواداچوون دەکەن و ڕووداوەکەشیان بە تاوان ناوبردووە کە دەرهەق بەو گەشتیارانە کراوە. . دواى چەند ڕۆژێک لە ڕووداوەکە، ئەمڕۆ کەسوکارى ئەو سێ کەسە چوونە ورمێ و لە نەخۆشخانە چاویان بە بریندارەکان کەوت. . بەوتەى نازم دەباغ،  ئەو سێ کەسە لە ماڵێک دەرمانخوارد کراون و دواتر ویستراوە بسوتێنرێن.