گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە..بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر

2019.12.07 - 13:28
وێنە..بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر
ناس کورد- کەسێکى نزیک لە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ناوچەى حەنانەى نەجەف شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى نەناسراوەوە بە ئامانج گیراوە. . محەمەد ساڵح عێراقى کە بە کەسێکى نزیک لە موقتەدا سەدر دادەنرێت لەتویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ ناوچەى حەنانە لەلایەن فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومانکراوە، وەک وەڵامێک بۆ ئەو فەرمانەى موقتەدا سەدر دەریکردووە لەبارەى پارێزگاریکردنى شۆڕشگێڕان لەلایەن هێزەکانى سەر بە رەوتى سەدرەوە لە بەغدا و نەجەف. . ڕووداوەکە دواى تەقەکرن دێت لە خۆپیشاندەرانى بەغدا لەلایەن گروپێکى چەکدارى نەناسراوەوە. . لەبارەى ڕووداوەکەوە، محەمەد ساڵح عێراقى ڕایگەیاندبوو، ڕووداوەکە هەوڵێکە بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ، ڕاشیگەیاندبوو هەڵگرتنى چەک قەدەغەیە، لە ئاماژەیەکدا بۆ گروپەکانى سەر بە ڕەوتى سەدر کە لە گۆڕەپانى تەحریر بوونیان هەیە.