گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى شەوێکى خوێناوى سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانى تەحریر کۆبوونەوە

2019.12.07 - 11:20
دواى شەوێکى خوێناوى سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانى تەحریر کۆبوونەوە
ناس کورد-   سەدان خۆپیشاندەر ئەمڕۆ چوونە گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا، دواى شەوێکى خوێناوى کە بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون. . پەیامنێرى ناس لە بەغدا ڕایگەیاند، لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆوە سەدان هاوڵاتى چونەتە گۆڕەپانى تەحریر، بە ئامانجى بەردەمیدان بە خۆپیشاندان و کاراکردنەوەى چالاکییەکان بەشێوەیەکى گەورە. . وتیشى "خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە پاککردنەوەى گۆڕەپانەکە و لابردنى پاشماوەى گرژییەکانى شەوى ڕابردوو، لەهەوڵدان پەیوەندى بە لایەنە ئەمنییەکانەوە بکەن بۆ زانینى چۆنیەتى چوونە ناوەى تەقەکەران بۆ ناو گۆڕەپانەکە". . لاى خۆیەوە، قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق هۆشداریدا لە ڕوودانى "فیتنە" لە عێراق و جەختیکردەوە پێکدادانى چەکدارى کارێکى ڕەتکراوەیە، کارە ڕاستەکە کشانەوەى چەکدارەکان و ڕادەستکردنى بارودۆخەکەیە بە هێزە ئەمنییەکان تا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. . شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە. . خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە ڕووداوى تەقەکردن لە دەوروبەرى ناوچەى سنک ل بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . وتیشى “هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە”.