گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ لەبارەى مۆبایلە تایبەتەکەیەوە ڕونکردنەوە دەدات

2019.12.07 - 09:54
ترەمپ لەبارەى  مۆبایلە تایبەتەکەیەوە  ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ئەو ڕاپۆرتانەى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن تا ئێستا مۆبایلە تایبەتەکەى بەکاردەهێنێت. . دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکى لە تویتێکدا ڕایگەیاند "کەناڵى سی ئێن ئێن بانگەشەیەکى ناڕاستى بڵاوکردووەتەوە کە تا ئێستا مۆبایلى تایبەتى خۆم بەکاردەهێنم، سەرەڕاى هۆشدارییە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە. ئەو زانیاریی و ڕاپۆرتانە بەتەواوى ناڕاستن". . ئاماژەى بەوەشکردووە، چەند ساڵێکە مۆبایلى تایبەت بەخۆى نییە و هیچ مۆبایلێکى بەکارنەهێناوە جگە لەوەى کە لایەنە فەرمییەکان بۆیان دابینکردووە. . پێشتر کەناڵى سی ئێن ئێن لەزارى چەند بەرپرسێکى پێشووى ئەمریکاوە بڵاویکردبووەوە، ترەمپ تا ئێستاش ئەو مۆبایلە تایبەتەى بەکاردەهێنێت، کە پێش ئەوەى ببێتە سەرۆک پێی بووە. . باسى لەوەشکردبوو، ترەمپ لەچەند هەفتەى ڕابردوودا پەیوەندى تەلەفۆنى بەو مۆبایلە تایبەتە ئەنجامداوە، بەبێ گوێدانە هۆشدارییە بەردەوامەکان لەبارەى ئەگەرى گوێلێگرتنى پەیوەندییەکان لەلایەن لایەنى دەرەکییەوە.