گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا بەرهەمێکى تورکیا بایکۆت دەکات

2019.12.07 - 09:25
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا بەرهەمێکى تورکیا بایکۆت دەکات
ناس کورد- سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا بڕیاریداوە چیتر نۆتێلاى كۆمپانیاى ڤیرۆر نه‌خوات و بایكۆتى بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بوندوقى تورکى لە بەرهەمهێنانیدا بەکاردەهێنرێت. . ماتیۆ ساڵڤینى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا به‌ڕۆژنامەى فاینانشیاڵ تایمزى  ڕاگه‌یاندووه‌ "دواى ئه‌وه‌ى بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ نۆتێلاكه‌ له‌ جۆرێك لە گوێزى توركى دروستده‌كرێت بۆیه‌ وازم له‌خواردنى هێناوە". . باسى لەوەشکردووە، پێی باشتره‌ به‌روومه‌ خۆماڵییه‌كانى ئێتاڵیا بكڕێت و بخوات ئه‌وه‌ش وه‌كو یارمه‌تییه‌ك بۆ جوتیارانى وڵاته‌كه‌ى. . ساڵڤینى به‌ده‌ربڕینێكى گاڵته‌ ئامێزانه‌شه‌وه‌ وتویه‌تى "بۆ شیرینكردنى ده‌ممان ئه‌مڕۆ به‌روبومه‌ ئیتاڵیه‌كانم كڕى كه‌ له‌شه‌كر و بوندوق( جۆره‌ گوێزێكه‌) له‌لایه‌ن جوتیارانى ئیتاڵیه‌وه‌ ‌به‌رهه‌مده‌هێنرێت". . ساڵانه‌ توركیا به‌ڕێژه‌ى 70% بوندوقى جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنیت و به‌پێى ئامارەکانى حكومه‌تى توركیا له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردودا توركیا 675 هه‌زار تۆنى بوندوقى به‌كارهێناوه‌. . له‌ ئێستاشدا كۆمپانیاى فریرۆى ئیتاڵى پلانى ئه‌وه‌ى داناوه‌ بۆ له‌مه‌ودا پشت نه‌به‌ستێت بە بەکارهێنانى بوندوق بۆ دروستکردنى نۆتیلا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى زیاتر كردنى به‌روبومه‌ ناوخۆییه‌كانى ئیتاڵیاوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌ نۆتیلاى لێى دروستده‌كرێت.