گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەکانى سەر بەنداوى دەربەندیخان ماون؟

2019.12.06 - 21:20
مەترسییەکانى سەر بەنداوى دەربەندیخان ماون؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە دوو ساڵى ڕابردوودا، پاش بومەلەرزەکەى ساڵى 2017، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی باران باریندا، مەترسییەکانی سەر بەنداوی دەربەندیخان دەبوون بە جێی باس و خواس، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە، لەمساڵدا کێشەکانى بەنداوەکە چارەسەر کراون و دەتوانن بەنداوەکە پڕ بکەن. , ڕەخمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو کێشانەی کە مەترسی بوون لەسەر سەلامەتی بەنداوی دەربەندیخان و پەیوەندییان بە گلدانەوەی ئاوەوە هەبو، لەمساڵدا سەرجەمیان چارەسەر کراون". , وتیشی، هەرچەندە هەندێک کێشەی دیکە هەن، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە گلدانەوەی ئاوەوە نییە، ئەمساڵ دەتوانن بەنداوەکە پڕ بکەن و ئاوی پێویست گل بدەنەوە. , بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختیشیکردەوە، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەکە لەمساڵدا وەک ساڵانی پێش ڕودانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان، ئاسایی دەبێتەوە و بەرنامەیەک دادەنێن و بەپێی پێویستی ئاو بەردەدەنەوە. , لە بەرواری 12ی تشرینی یەکەمی ساڵى 2017، بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند، قەزای دەربەندیخانیش لە هەرێمی کوردستان، زۆرترین زیانی گیانی و ماڵی بەركەوت و زیانێکی زۆریش بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوت. , ,