گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەلەکەمان ئیتر پەرتبوون قبوڵ ناکات

هەدەپە و چەند پارتێکى کوردى باکورى کوردستان سەرقاڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکن

2019.12.06 - 18:50
هەدەپە و چەند پارتێکى کوردى باکورى کوردستان سەرقاڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکن
ناس کورد- لە باکوری کوردستان، پارتە سیاسییە کوردییەکان سەرقاڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی کوردین، دەشڵێن، "گەلەکەمان ئیتر پەرتبوون قبوڵ ناکات". , ئەمرۆ هەینی 6ی کانونی یەکەمی 2019، هەدەپە و هەشت پارتی دیکەی دیاری باکوری کوردستان، بە مەبەستی دروستکردنی دۆستایەتی نەتەوەیی، لەشاری ئامەد کۆبوونەوە، لە پاش کۆبوونەوەکەش پارتە کوردستانییەکانی باکوری کوردستان ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە، داوا لە هەموو لایەنێکی کوردستانی دەکەن کە ببنە پشتیوان بۆ سەرخستنی ئەو "ڕێڕەوە مێژووییەی گرتویانەتەبەر". , هەدەپە و پارتە کوردییەکان ڕایانگەیاندووە: "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە یاسا و فۆرمە نێودەوڵەتییەکانیان خستوەتە ژێرپێ و   سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی شارەوانی کە بە دەنگی گەلەکەمان هەڵبژێردراون قبوڵ ناکەن و لە جێگای ئەوان قەیوم جێگیر دەکەن، بەوەش زیان بە دیموکراسی خۆجێیی و ئیرادەی گەلەکەمان دەگەیەنن و لە دژی کادرە سیاسییەکانمان ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردن و گرتن و هەڵکوتانە سەرماڵان بەردەوامە". , "لە بەرژەوەندیی گەلەکەماندا پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی هاتوەتە کایەوە و ئەگەر ئێمە هێزەکانمان یەک بخەین، قبوڵکردن و پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ تێکۆشانی دیموکراتییانە، ئاشتییانە و سیاسییانە زیاتر دەبن، بۆ ئەوەی بتوانین لەبەرامبەر بارودۆخە قورسەکان بوەستینەوە، پێویستە هاوکاری یەکتر بین"، وەک لە ڕاگەیەندراوى حیزبە کوردییەکانى باکوردا هاتوە. , بڕیارى پارتە کوردییەکان بریتییە لە "بونیادنانی دۆستایەتی نەتەوەیی لە باکوری کوردستان، بەردەوامی بە چالاکییەکانمان دەدەین لە ژێر ناوی "خەباتی دۆستایەتی کوردستانی"، لە 18 و 19ی کانونی یەکەم بۆ دانانی بنچینە و چوارچێوە و پێکهاتە و ڕێبازەکانی دروستکردنی دۆستایەتی نەتەوەیی، کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژی ئەنجام دەدرێت، ئامادەکاری کۆبوونەوەکە لەلایەن کۆمسیۆنێکەوە ڕێکدەخرێت کە ئەو کۆمیسیۆنەش لە پێنج کەس پێکدێت، دەرگا کراوەیە بۆ هەموو پارت و بزوتنەوەیەکى کوردستانى". , لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەو پارتە سیاسییانە باسیان لەوەشکردووە: "وەک خەباتی دۆستایەتی کوردستانی، گوێ لە هەموو بانگ و داواکارییەکانی گەلەکەمان دەگرین و ئێمەش بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، بانگ لە هەموو ڕۆشنبیر و ڕیش سپی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین". , ئەو پارت و بزوتنەوانەی بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە بوون بریتین لە "بزوتنەوەی ئازادی، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە)، کۆمەڵەی کوردی شۆڕشگێر و دیموکراتیک (دەدەکەدە)، کۆنگرەیا کۆمەڵگای دەمۆکراتیک (کەجەدە)، پارتی گەلانی دیموکراتیک، پارتی هەڵسانەوە و ئازادی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمی دیموکراتانی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا (پەدەکە-تورکیا) و پارتی مرۆڤ و ئازادی". , ,