گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باری و سبەی سێ پارێزگاى دیکە دەگرێتەوە

2019.12.06 - 18:04
بەفر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باری و سبەی سێ پارێزگاى دیکە دەگرێتەوە
ناس کورد- لە چەند ناوچەیەکی هەرێم سیمای وەرزی زستان دەرکەوت و بەفر چیاکانی داپۆشی، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیش، سبەی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت. , لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کە ڕویکردووەتەوە هەرێم، باران بەشێوەی بچڕبچڕ لە زۆربەی ناوچەکان باریوە و بەفریش سەر لوتکەی چیای چەند ناوچەیەکى هەرێمى داپۆشیوە. , بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر چیای سەکران، حەسەن بەگ، هەڵکەوت، حاجی ئۆمەران، بەردەبوک و هەروەها چیاکانی سنوری پارێزگای دهۆک بەفر باریوە. , هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەی لە هەرسێ پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێشبینی بارینى بەفر دەکرێت، لەگەڵ هەبوونی هەورەبروسکە و لە پارێزگای کەرکوکیش ئەگەری باران بارین زۆرە. ,