گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نهێنی ئەو نرخە زۆرەی چییە؟

درێسێکی پێلێ ئەفسانە بەڕازیلییەکە بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا و بوە گرانترین

2019.12.06 - 17:17
درێسێکی پێلێ ئەفسانە بەڕازیلییەکە بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا و بوە گرانترین
ناس کورد- ئەو درێسەی کە پێلێ کۆتا یاری خۆی لە ژیانی وەرزشیدا پێوەکرد، لە زیادکردنێکدا بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا. , لە زیادکردنێکى ئاشکرادا، لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، درێسێکی پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، کە ژمارە 10ی لەسەرە و ئەو ئەفسانە بەڕازیلییە کۆتا یاری ژیانی وەرزشی بەرامبەر یوگسلافیا لە یاریگای ماراکانا لە ساڵی 1971 بەو درێسەوە ئەنجامداوە. , پێش ئەو نرخەی درێسەکەی پێلێ، بەناوبانگترین درێس لەڕوى نرخەوە، درێسێکى ڕەنگ زەردى فاوستۆ کۆبی ماتۆڕسوار بو، کە بە بڕی 25 هەزار یۆرۆ فرۆشرابو. , هەروەها، ئەو درێسەی لۆچیانۆ سپینۆزی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لە ساڵی 1971 لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپی یاری پێوەکردبو، بە بڕی 940 هەزار یۆرۆ فرۆشراوە. , هاوکات ئەو درێسەی ماڕادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە وەرزی 1989-1990دا یاری بۆ یانەی ناپۆلی پێوەکردبو، بە بڕی حەوت هەزار و 500 یۆرۆ فرۆشراوە. , لەگەڵ هەموو ئەو ژمارانەی پێشتردا، نرخی درێسەکەی پێلێ بوە گرانترین و نرخی سەرجەم درێسەکانی پێشوی شکاند. , ,