گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵى ڕابردوو سێ هەزار گەشتیار دەستدرێژى سیکسییان کراوەتەسەر

کۆمپانیایەکى خزمەتگوزاریی گواستنەوە ئامارى دەستدرێژى سێکسى بڵاوکردەوە و زیانێکى گەورەى بە خۆى گەیاند

2019.12.06 - 17:01
کۆمپانیایەکى خزمەتگوزاریی گواستنەوە ئامارى  دەستدرێژى سێکسى  بڵاوکردەوە و زیانێکى گەورەى بە خۆى گەیاند
ناس کورد- کۆمپانیاى ئۆبەر، کە تایبەتە بە گواستنەوە و هاتۆچۆکردن لەڕێگەى ئۆنلاینەوە، بۆ یەکەمجار ئامارێکى تایبەت بە دەستدریژى سێکسى بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند لەماوەى دوو ساڵدا نزیکەى شەش هەزار  گەشتیار سکاڵاى ئەوەیان هەبوە کە دەستدرێژى سێکسی کراوەتە سەریان، ئەو ئامارانەش زیانێکى گەورەیان بە خودى کۆمپانیاکە گەیاند. , بەپێى ئامارەکەى ئۆبەر، لەماوەى هەردوو ساڵى 2017 و 2018دا، بەهۆى ئازاردان و گێچەڵپێکردنى سێکسییەوە پێنج هەزار و 981 سکاڵایان لا تۆمارکراوە، لەگەڵ چەند سکاڵایەکیش تایبەت بە دەستدرێژیى سیکسی. , ئۆبەر ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەچاو ساڵى ڕابردوو، بەپێى ئامارى ئەو گەشتانەى ئەمریکا لەڕێگەى کۆمپانیاکەیانەوە ئەنجامدراون، ئازاردان و دەستدرێژیی سێکسى و ڕوداوەکانى هاتوچۆ بە ڕێژەى 16% کەمیان کردووە. , ئۆبەر ئەوەشى خستوەتەڕو، دەستدریژى و ئازاردانە سێکسییەکان تەنها ڕوبەڕوى گەشتیاران و بەشداربوانى ئۆبەر نەبوونەتەوە، بەڵکو لە چەند حاڵەتێکیشدا شۆفیرەکانیشیان ڕوبەڕوى بوونەتەوە. , ئەو کۆمپانیایەى بوارى گواستنەوە دەڵێت، ژمارەى گەشتەکانى ساڵى ڕابردوو گەیشتونەتە یەک ملیار، لە یەک ملیۆن گەشتیشدا سێ حاڵەتى دەستدریژى و ئازاردانى سێکسى ڕویانداوە و خزمەتگوزارییەکانى کۆمپانیاکەش نا ئاساییش و مەترسیدار نین. , ئۆبەر کۆمپانیایەکە تایبەتە بە خزمەتگوزاریى گواستنەوەى گەشتیاران لە ڕێگەى ئۆنلاینەوە، بارەگاى سەرەکى لە ویلایەتى سانفرانسیسکۆى ئەمریکایە، 10 ساڵ پیش ئیستا دامەزراوە و لە چەندین وڵاتى دیکەى جیهاندا ئۆفێسى هەیە و کار بە سیستمەکەى دەکرێت. , بەهۆى بڵاوکردنەوەى ئەو ئامارانەى گەشتیارانى سودمەند لە خزمەتگوزارییەکانى کۆمپانیاکە ڕوبەڕوى دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکى بزنس ئینسایدەر، ئۆبەر زیانى یەک ملیار دۆلارى بەخۆى گەیاندووە.   ,