گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەکى نوێى بڵاوکردەوە

عەتا سەراوى: چەند لایەنێکى سیاسى شکستیانهێناوە لەگەڕاندنەوەى مەلا کرێکار بۆ هەرێم

2019.12.06 - 15:05
عەتا سەراوى: چەند لایەنێکى سیاسى شکستیانهێناوە لەگەڕاندنەوەى مەلا کرێکار بۆ هەرێم
ناس کورد- عەتا سەراوى، پێشمەرگەى دێرینى یەکێتى و ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى ئەو حزبە ڕوونکردنەوەیەکى لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى خۆیى و مەلا کرێکار بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، مەلا کرێکار ویستویەتى لەڕێگەى ئەوانەوە بەرائەتى بەرامبەر تاوانەکانى خێڵى حەمە و تەپە کوڕە بسەلمێنرێت بەڵام ئەو بکوژى کەسوکاریانە و لێى خۆشنابن و بە " تیرۆریستى " دەزانن. . سەراوى لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان خۆیى و مەلا کرێکار لەسەر داوا و لەڕێگەى برازایەکى ناوبراوەوە بووە کە زانیویەتى هیچ لایەن و کەسێک ناتوانن زەمانەتى سەلامەتى گەڕاندنەوەى بۆ کوردستان بکەن و لە لێپێچینەوەى یاسایى دەربازى ببێت تا دڵنیایى لەوان وەرنەگرێت. . عەتا سەراوى، روونیدەکاتەوە، مەلا کرێکار ویستویەتى لەڕێگەى ڕەزامەندى ئەوانەوە بڵێت لەکوردستان هیچ کێشەیەکى سیاسى و یاسایى نیە و لەدادگاکانى نەرویجیش بیکاتە بەڵگەى بەرائەت بۆ خۆى. . بەوتەى ئەو "ئەوەش دواى ئەوەى لەوە دڵنیابوو نە تورکیا و نەئێرانیش ناتوانن لەهەرێمى کوردستان بیپارێزن". https://www.facebook.com/naskurd/videos/493056961566539/ . لەبەشێکى ترى ڕونکردنەوەکەیدا، ئەو بەرپرسەى یەکێتى باسى لەوە کردووە، ئەو حزبانەش کە سەردانیان کردووە و کەسیان ناردووەتە لاى ناتوانن بەر بەئازار و ڕووبەڕووبوونەوەى کەسوکارى زیاتر لە 300 شەهیدى دەستى هەردوو گروپى جوندولئیسلام و ئەنسارو لئیسلام بگرن. . عەتا سەراوى ئەوەى خستووەتە ڕوو، چەند لایەنێک هەوڵیانداوە لەهەولێر و لەهەڵەبجەش سوڵحى عەشایەرى بۆ بکەن بەڵام ناتوانن چونکە مانگى 9 و 10ى ئەمساڵ دادگایکردنى هەبووە و دواى ڕادەستکردنى ئەو بەڵگانەش بەتایبەتى نامەکان لەگەڵ برازاکەیدا و پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى کە لەگەڵیدا سازیکردووە بەدادگا ئەوکات بڵاوى کردونەتەوە و ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ یادى حەڤدە ساڵەى شەهیدبوونى ئەو پێشمەرگانەدا کە کەسوکاری ئەویشى تێدایە. . پێشتریش دواى ئەنجامدانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى کە ڕۆژى (چوارشەممە،4ى کانوونى یەکەمى 2019) لەهەڵەبجە ئەنجامیدا، عەتا سەراوى تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند :"مەبەست لەئەنجامدانى کۆنگرەکە و بڵاوکردنەوەى تۆمارە دەنگیەکەى نێوان خۆیى و مەلا کرێکار بۆ ئەوەیە چەند لایەنێک دەیانەوێت ناوبرا و بگەڕێننەوە بۆ هەرێم و ئەوانیش وەکو کەسوکارى پێشمەرگە شەهیدەکانى خێڵى حەمە و ناوچەى هەورامان لەو تاوانانە خۆشنبابن و لەهەرێم و چەندین وڵاتیش سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کردووە". .