گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاساناسێکى عێراق: حکومەتى کاربەڕێکەرى ئێستاى عێراق ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات

2019.12.06 - 12:00
یاساناسێکى عێراق: حکومەتى کاربەڕێکەرى ئێستاى عێراق ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات
ناس کورد- پسپۆڕێکى ناسراوى یاسایى عێراقى بەمیدیاکانى عێراقى ڕاگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەرى ئێستاى عێراق ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات و گەر کارى وەهاش بکات ئەوا پێچەوانەى یاسایە و سزاى لەسەرە. . عەلى تەمیمى یاساناسى دیارى عێراقى دەڵێت:"ئەو ڕێککەوتنانەى کە کابینەکەى عەبدولمەهدى ئەنجامیداوە دواى ئەوەى بووە بە حکومەتى کاربەڕێکەر بە بێ بنەماو پوچەڵ دادەنرێت و مایەى تانە لێدانە لەدادگاى کارگێڕى". . پسپۆڕە یاساییەکە ئەو ڕێکەوتنانەى کە حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق ئەنجامیداوە بە (ئینتحال) وەسفى دەکات واتا گواستنەوەى دەسەڵاتێک بەبێ ئەوەى لەسنورى دەسەڵاتى ئەودا بێت و پێشیوایە ئەو کارە بەپێى ياساى 160ى ساڵى 1983 سزاکەى 10 ساڵ زیندانیکردنە. . عەلى تەمیمى جەختى لەوە کردەوە، هەر وەزیرێک لەو جۆرە گریبەست و رێککەوتنەى کردبێت هەروەها سەرۆک وەزیرانیش بە بەشداربوو لەو سەرپێچییە هەژماردەکرێت و بەپێى مادەى47 و 48 و 49ى یاساى سزاکان، لێپرسینەوەیان لێدەکرێت. . پێشتریش چەند پەرلەمانتارێکى عێراق جەختیان لەوە کردەوە، ڕێککەوتنەکەى عێراق و هەرێمى کوردستان بنەماى یاسایى نیە چونکە حکومەتى کاربەڕێکەر ناتوانێت ئەو ڕێککەوتنانە ئەنجام بدات و هەڕەشەى ئەوەشیان کرد لەپەرلەمانەوە ئەو ڕێککەوتنە کە لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتوو لەنێوان هەرێم و عێراقدا کراوە و هێشتا واژۆ نەکراوە، هەڵدەوەشێننەوە. .