گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆ بایدن:سەرکردەکانى جیهان گاڵتە بەتڕەمپ دەکەن.. سەرۆکێکمان دەوێت خەڵکى ڕێزى لێبگرێت

2019.12.06 - 10:49
جۆ بایدن:سەرکردەکانى جیهان گاڵتە بەتڕەمپ دەکەن.. سەرۆکێکمان دەوێت خەڵکى ڕێزى لێبگرێت
ناس کورد- جۆ بایدەن، رکابەرى دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانى جیهان بە گاڵتەوە باسى ترەمپ دەکەن و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا سەرۆکێکى دەوێت خەڵکى رێزى لێبگرێت. . جۆ بایدن کە وەکو ڕکابەرێکى تڕەمپ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لەساڵى داهاتوودا ناوى دەهێنرێت، گرتەیەکى ڤیدیۆیى گەشتە فەرمیەکانى تڕەمپى بڵاو کردووەتەوە لەهەژمارى تویتەکەیدا کە زیاتر لە 6 ملیۆن بینەری هەبووە، لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە ماوەکەى یەک خولەکە، چەند دیمەنێکى تڕەمپى لەخۆگرتووە لەیەکێک لەکۆبونەوەکانى پەیمانى ناتۆدا سەرۆک وەزیرانى کەنەدا لەگەڵ چەند سەرکردەیەکى تردا وەستاوون و بەگاڵتەکردنەوە باسى جموجۆڵ و دیمەنى تڕەمپ دەکەن. . لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەش نوسراوە "جیهان پێدەکەنێت، پێویستمان بە سەرۆکێکە جیهان ڕێزى لێبگرێت". . لاى خۆیەوە، تیم مۆرتۆ وتەبێژى کەمپەینە هەڵبژاردنەکانى تڕەمپ روونیکردەوە :"وەکو سەرۆک تڕەمپ وتویەتى، جۆ بایدن بانگەشەى ئەوە دەکات سەرکردەکانى جیهان پێیان وتووە دەیانەوێت ئەو سەربکەوێت و بەکرداریش هەر ئەوەیان دەوێت، چونکە دەیانەوێ لەرێگەى بایدنەوە بەردەوامى بە قۆستنەوەى ئەمریکا بدەن وەک چۆن بەر لەوەى دۆناڵد ترەمپ ببێتە سەرۆکى ئەمریکا هەر ئەوەیان دەکرد". . پێشتریش تڕەمپ ئاماژەى بەوە کرد لەسەردەمى ئۆبامادا کە جۆ بایدن جێگرى بووە، چەندین ڕێککەوتنى بازرگانى واژۆ کراوە کە تیایدا چەند سیاسەتێک سەپێنراوە لەسەر حسابى ئەمریکا و چەند وڵاتێک بەرژەوەندیەکانیان تێدا پارێزراوە. https://twitter.com/i/status/1202401954644865024 .