گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان سەدان منداڵ شەهید و بریندار بوون

2019.12.05 - 21:47
بەهۆى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان سەدان منداڵ شەهید و بریندار بوون
ناس کورد- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 161 منداڵ شەهید بوون و نزیکەی 200ی دیکەش برینداربوون. . ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێشکێلکارییەکانی وڵاتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و باسی لە خراپی دۆخی منداڵان کردووە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەر ژیانیان کە سەدان منداڵ بوونەتە قوربانی. . بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە بەرواری 20ی کانونی دووەمی 2018 لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین، تا ئێستا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 161 منداڵ شەهید بوون و 195ی دیکەش برینداربوون. . ڕاپۆرتەکەی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سەنتەرێکی گەشەپێدانی منداڵان لە تەلڕەفعەت هەشت منداڵ شەهید بوون و 10ی دیکەش برینداربوون. .