گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کاتانیچ پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئاشکراکرد

2019.12.05 - 16:54
کاتانیچ پێکهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئاشکراکرد
ناس کورد- ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ یاری ئەمڕۆیان بەرامبەر بەحرەین لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو ئاشکراکرد و گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردنیشیدا کردووە. . بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەک لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداودا هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بەحرەین ڕوبەڕوی یەکببنەوە و سێرجیۆ کاتانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکە جیاواز لە یارییەکانی ڕابردوو بەشێوازی  3-4-3 یاری دەکات. . پێکهاتەی هەڵبژاردەکەش بەمشێوەیەیە: . گۆڵپارێز: جەلال حسێن . هێڵی بەرگری: عەلی فایز، ئەحمەد ئیبراهیم، مەیسەم جەبار. . هێڵی ناوەڕاست: عەلا مەهاوی، ئەمجەد عەتوان، سەفا هادی، عەلی عەدنان. . هێڵی هێرشبەر: عەلا عەبدولزەهرە، موهەنەد عەلی "میمی"، ئیبراهیم بایش. . هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە دوو بردنەوە لە قەتەڕ و ئیمارات و یەکسانبوونێک لەگەڵ یەمەن گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و هاندەرانی هەڵبژاردەکە ئومێدیان هەیە هەڵبژاردەکەیان بگاتە یاری کۆتایی. .