گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا فەرمانبەرانى هەرێم چەند مووچەیان لاى حکومەتە؟

وتەیەکى وەزیرى دارایی هەرێم دوو پەرلەمانتارى هێنایە قسە

2019.12.05 - 14:58
وتەیەکى وەزیرى دارایی هەرێم دوو پەرلەمانتارى هێنایە قسە
ناس کورد- پاش سازکردنى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى وەزیرى دارایى هەرێم لەسەر پرسى ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد، لەبارەى قەرزى فەرمانبەرانى هەرێم لەسەر حکومەت وەزیرى دارایی ئاشکرایکرد، حکومەت هەشت مووچەى فەرمانبەرانى قەرزارە، دوو پەرلەمانتارى کوردستانیش وەڵامى ئەو وەزیرەیان دایەوە. , شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە وەڵامى وەزیرى دارایی ڕایگەیاندووە: "حكومەتی هەرێم 12 مووچەی ساڵی 2016ە و 11 مووچەی ساڵی 2017ە و 11 مووچەی ساڵی 2018ی بە پاشەكەوتكراوی دابەشكردووە، كە دەكاتە 34 مووچەی پاشەكەوتكراو". , لەبارەى ئەو مووچانەى بە تەواوى پاشەکەوت کراون، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، ساڵی 2015 حكومەتی هەرێم چوار مووچە و ساڵی 2017یش یەك مووچەی تەواوەتی دابەش نەكردوە و لە ساڵی 2019شدا سێ مووچەی تەواوەتی دابەش ناكات، بەوەش كۆی مووچە دابەشنەكراوەكانیش بە تەواوەتی دەكاتە هەشت مووچە. , هەر پاش وتەکانى وەزیرى دارایی هەرێم لەسەر قەرزەکانى فەرمانبەران لاى حکومەت، عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى فەیسبووکى خۆی ئاشکرایکردووە، پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ دانەوەى قەرزى فەرمانبەران و مووچەى خانەنشیان کە لاى حکومەتە، داواش دەکات، فراکسیۆنەکانى دیکە پشتیوانییان بکەن و پڕۆژەکەش بکەن بە موڵکى  هەمووان. , عەلى حەمە ساڵح ئەوەشى خستوەتەڕو: "پێویسته‌ به‌ پلانێکی ورد حکومه‌تی هه‌رێم قه‌رزی مووچه‌ی پاشه‌که‌وتکراو بداته‌وه‌ که‌ هەشت مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و جیاوازی 35 پاشه‌که‌وت و 12 مووچه‌ی ته‌واوی خانه‌نشینه‌ که‌ نزیکه‌ی 12 ملیار دۆلاره". , ئەمڕۆ 5ى کانونى یەکەمى 2019، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی هەرێم ڕایگەیاند: "حکومەت هەشت مووچەى فەرمانبەران و 12 مووچەى خانەنشینان قەرزارە، ئەوە قەرزێکە حکومەتى هەرێم پابەندە بیداتەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو توانەیەمان نییە بیدەینەوە". , ,