گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ دەست بەسەر بڕێک جگەری قەدەغەکراودا گیرا

قائیمقامیەتى سلێمانى هۆشدارى دەدات لەبارەى خواردنى جگەرى هاوردەکراو

2019.12.05 - 14:34
قائیمقامیەتى سلێمانى هۆشدارى دەدات لەبارەى خواردنى جگەرى هاوردەکراو
ناس کورد- قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گرتوە، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بوه‌ به ‌سه‌ر هاوڵاتییاندا. , بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری لە لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە پێگەی قائیمقامیەتی سلێمانی راگه‌یاند: "لیژنه‌كه‌یان ئەمڕۆ 5ی کانونى یەکەم، له ‌كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ كارتۆن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانیدا گرتوه‌". , بە وتەی بێوەی ئەحمەد: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێن ناوه‌ندێكه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی ڤایرۆس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له‌ نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ ده‌كه‌نه‌وه كه‌ خاوكراونەته‌وه‌ و جارێكی تر ده‌خرێته‌وه‌ ناو به‌فرگر بۆ دووباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نییانه‌ مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی بەکارهێنەر دروستده‌كات". , لەبارەى ئەو بڕە جگەرەى دەستیان بەسەردا گرتون، ئەو ئەندامەى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەت وتى: "خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ به‌نیازبوه‌ جگه‌ره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغبكاته‌وه،‌ بۆیه‌ به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی جگه‌ره ‌به‌ستوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تبی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌". , راشیگەیاندووە: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوی مریشكی داوه، بۆیه‌ له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌". , ,