گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

2019.12.05 - 12:38
گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا
ناس کورد- لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان، شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک گیانیلەدەستدا کە کارمەندێکی پۆلیسە، کەسێکی دیکەش بریندار بو. , لە ڕایگەیەندراوێکى هاتوچۆى گەرمیاندا هاتوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانونی یەکەمى 2019، لەسەر رێگەی نێوان کەلار-کفری ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویدا، بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستداوە و شۆفێری یەکێکی دیکەشیان بریندارە. , هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 36 ساڵ بوە و کارمەندی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی کەلار بوە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە". , ڕوداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى (بیکاشۆ، دووتەنی و دوو تەنی بچووک) ڕویداوە، ئەو کەسەشى گیانیلەدەستداوە شۆفێری بیکاشۆکە بوە. , ,