گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆنگرەى یەکێتى دواخرا

2019.12.05 - 12:12
کۆنگرەى یەکێتى دواخرا
ناس کورد- بە بڕیارى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى، کۆنگرەى ئەو حیزبە بۆ 21ى کانونى یەکەمى ئەمساڵ دواخرا، ئەوەش لەکاتێکدایە 7ى هەمان مانگ دیاریکرابو بۆ بەستنى ئەو کۆنگرەیە. ,, زوبێر عوسمان، جێگرى سکرتێرى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتى، بڕیاریداوە ڕۆژى دووشەممە 9ى کانونى یەکەمى ئەمساڵ کۆنفرانسى مەڵبەندەکان ئەنجامبدرێت، لەوێشەوە ئەندامانى کۆنگرە دیاری دەکرێن". , ئەو سەرکردەیەى یەکێتى وتیشی: "کاتى کۆنگرەش دواخراوە بۆ 21ى کانونى یەکەمى ئەمساڵ و تا ئەو کاتەش سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستییەکان تەواو دەکرێن و کۆنگرەکەش لە سلێمانى دەبەسترێت". , ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربو ئەو حیزبە، لە 7ى کانونى یەکەمى ئەمساڵ کۆنگرەیەکەى ببەستایە، پاش دەنگۆى دواخستنیشی بۆ ساڵى داهاتو، لایەنگران و ئەندامانى ئەو حیزبە فشاریان کرد ک کۆنگرە نەچێتە ساڵى 2020ەوە. , ,