گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەى باران

2019.12.05 - 11:49
کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەى باران
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەواى هەرێم سارد دەبێت و ئەمڕۆ ئاسمان هەورە و سبەى ئەگەرى بارینى باران هەیە. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ى کانونى یەکەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8 بۆ 18 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ ئەگەرى باران کەمە و ئاسمان هەور دەبێت. , هەروەها بۆ سبەی هەینى، پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەخۆیانەوە دەبینن و نزم دەبنەوە، پێشبینیش کراوە ئاسمان هەورى باراناوى بێت. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: