گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لە هاوپەیمانان دەکەین بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت

سەرۆکى هەرێم: دڵنیاین داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە

2019.12.05 - 11:32
سەرۆکى هەرێم: دڵنیاین داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە
ناس کورد- پاش هێرشەکانى داعش و شەهیدبوونى سێ پێشمەرگە لە سنورى خانەقین، سەرۆکى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "دڵنیاین ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەكەن بۆ فروانكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان". , نێچیرڤا بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە خانەقین دەڵێت: "پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركوك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتوە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دووژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە". , سەرۆکى هەرێم ئاماژەى بەوشکردووە: "ئێمە لەكاتێكدا سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانە دەنێرین كە لە تێكشكاندنی پەلامارەكەی داعشدا گیانیان سپارد و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكانمان دەخوازین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەكەین، هاوڵاتییانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هێزی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی دیكەی كوردستان وەك هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێكشكاندنی هەر جوڵەیەكی تیرۆریستان و پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان لە هەر مەترسییەك". , بە جه‌ختکردنەوەوە نێچیرڤان بارزانى باسیلەوەشکردووە: "داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان، دڵنیاین ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و قۆستنەوەی بارودۆخەكەن بۆ فروانكردنی كارە تیرۆریستییەكانیان، بۆیەش پێویستە هاوپەیمانیی دژە داعش بە هەمان گوڕ و تینی جارانه‌وه‌ بەردەوام بێت و رێگە نەدرێت تیرۆریستان بارودۆخی نالەباری عێراق و ناوچەكە بقۆزنەوە، هەوڵەكانیش چڕ بكرێنەوە بۆ هەرچی زووتر كۆتاییهێنان بە هەلومەرجی شێواوی عێراق و گێڕانەوەی سەقامگیری". , بەهۆى هێرشێکى چەکدارانى داعشەوە بۆ سەر گوندى دەکە لە سنورى ڕۆژئاواى خانەقین، سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دووانى دیکەش بریندار بوون. , ,