گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانى ئەمریکا: واشنتن سەرقاڵی ناردنی 14 هەزار سەربازە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران

2019.12.05 - 11:13
میدیاکانى ئەمریکا: واشنتن سەرقاڵی ناردنی 14 هەزار سەربازە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران
ناس کورد- ئەمریکا دەیەوێت پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت و ڕوبەڕوی هەڕەشەکانی ئیران ببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش 14 هەزار سەربازى وڵاتەکەى ڕەوانەى ناوچەکە دەکات، وەک میدیاکانى ئەمریکا باسیان لێوەکردووە. , ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیەوە کە ناوی ئاشکرانەکردوون بڵاویکردووەتەوە: "واشنتن سەرقاڵی لێۆڵینەوەیە لە پڕۆژەیەک بۆ ناردنی 14 هەزار سەربازی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەپێناوی ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران". , ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: "ئیدارەکەی دۆناڵد تڕەمپ بە جدی کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەکات، بۆ ئەوەی بیکات بە بڕیار و هەژمونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕسات زیاد بکات، هەروەها بڕیاریشە ژمارەیەک کەشتی و کەلوپەلی سەربازی بنێرێتە چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". , باس لەوەشکراوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەر لەم مانگەدا دۆناڵد تڕەمپ، ئەو بڕیارە بدات. , لەلایەکى ترەوە، هەر ئەمڕۆ مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: "پرۆسەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا کۆتاییهاتوە، بڕیارمانداوە 600 سەربازی وڵاتەکەمان لەو وڵاتە بهێڵینەوە". , ,