گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە

2019.12.05 - 10:26
دوای 20 ساڵ.. دایکێکی فەڵەستینی و کوڕەکەى لە میسر یەکتریان بینییەوە
ناس کورد- ئەمجەد یاغی، ڕۆژنامەنوسی فەڵەستینی تەمەنی تەنها نۆ ساڵ بوو کاتێک دایکی کەرتی غەزەی بەجێهێشت بەرەو میسر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەڵام ئەو گەشتە کورتە 20 ساڵی خایاند تاوەکو ئەمجەد و دایکی بەیەک بگەنەوە. . ساڵی 1999، نڤین زوهەیر، دایکی ئەمجەد غەزەی بەجێهێشت بەهۆی بوونی ئازارێک لە پشتیدا و ویسی لە میسر نەشتەرگەری بکات، بەڵام گەشتەکەى زۆری خایاند. سەرباری 14 هەوڵی بەردەوامی ئەمجەد بۆ سەردانی میسر و بینینی دایکی، بەڵام ئەمجەد نەیتوانیوە بچێتە میسر. . هەرچەندە ئەو بەشداری چەندین کۆنگرەى کردووە لە دەرەوەى غەزە بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە لەدوای تەواوبوونى کۆنگرەکان مۆڵەتی چوونە میسر وەربگرێت و دایکی ببینێت. هەفتەى ڕابردوو ئەمجەد سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی ڤیزای میسر لە ئوردونەوە و 2ی ئەم مانگەش خۆی کرد بە ماڵەکەى دایکیدا لە میسر. . کاتێک دایکی لە باڵەکۆنەکەوە دەیبینێت، هاوار دەکات و دەچێتە خوارەوە و دواتر پێکەوە دەچنە سەرەوە. . ئەمجەد دەڵێت، "هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک لە ڕێگای بینینی دایکتدا ماندوو دەبیت، هەست دەکەیت پاڵەوانیت، نێوانی من و دایکم چەند کاتژمێرێکە بەڵام 20 ساڵە نەمانتوانیوە یەکتر ببینین."
دەشڵێت، "تەمەنم 29 ساڵە بەڵام هێشتا پێویستم بە دایکە، دەمەوێت لەگەڵم بێت، خێزان و ماڵ و کەسوکارم هەیە لە غەزە و زۆریش باشن، بەڵام دایک زۆر گرنگە." . جار جار میسر دەروازەى سنوریی ڕەفح لەگەڵ غەزە دەکاتەوە بەڵام بۆ کەسانى تایبەت و خاوەن ڕەگەزنامەى بیانی یاخود ئەو کەسانەى کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەیە.