گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى پێشمەرگە: هۆشداریمان دابو کە داعش سەرهەڵدەداتەوە

شەوى ڕابردوو بەهۆى هێرشێکى داعشەوە سێ پێشمەرگە لە سنورى خانەقین شەهید بوون

2019.12.05 - 08:36
شەوى ڕابردوو بەهۆى هێرشێکى داعشەوە سێ پێشمەرگە لە سنورى خانەقین شەهید بوون
ناس کورد- بەهۆى هێرشێکى چەکدارانى داعشەوە، شەوى ڕابردوو لە سنورى خانەقین سێ پێشمەرگە شەهید بوون، وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، لەماوەى ڕابردوودا هۆشدارییان لە سەرهەڵدانەوەى داعش داوە. , بەگوێرەى زانیارییە میدییایەکان کە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار وەرگیراوە، لە ئەنجامى ئەو هێرشانەى چەکدارانى داعش بۆ سەر گوندى دەکە لە سنورى ڕۆژئاواى خانەقین، سێ پێشمەرگە شەهید بوون و برینداریش هەیە. , هەر لەگەڵ ئەنجامدانى هێرشەکەدا، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتى: "بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری رۆژئاوای خانەقین و (میحوەری گەرمیان)، هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوە و بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه"‌. , وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دڵنیایی داوەتە خەڵکی کوردستان کە "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ‌ئاماده‌باشی تەواودان بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان". , ئەوەش ئاشکراکراوە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتى پێشمەرگە چەندین جار هۆشدارییان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە، بۆیە وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت "ئەو ڕوداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو". , وەزارەتى پێشمەرگە داوا لە هاوپەیمانان دەکات، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر و چڕتربکەنەوە، "بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستییە بگیرێت". , ئەو هێرشەى شەوى ڕابردوو، پاش ئەوە دێت شەوى 30ى تشرینى دووەمى 2019، چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەى کوڵەجۆى سەر بە ئیدارەى گەرمیان، بەهۆیەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندى ئاسایشى کوڵەجۆ شەهیدبوون. , وێنەى ئەو سێ پێشمەرگەیەى شەوى ڕابردوو شەهیدبوون