گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدرێت لە پیسبوونی ئاووهەواى سەرزەوى و کاریگەرى لەسەر تەندروستیى مرۆڤ

2019.12.04 - 22:16
هۆشداری دەدرێت لە پیسبوونی ئاووهەواى سەرزەوى و کاریگەرى لەسەر تەندروستیى مرۆڤ
ناس کورد- ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لە زیانەکانی گۆڕانکاری ئاووهەوا سەرزەوى دەدات و باس لەکاریگەرییەکانى دەکات لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، ئاماژە بەوەشدەکات، تەنها لەڕێگەی ڕاگرتنی پیسبوونی هەوا دەتواندرێت ژیانی یەک ملیۆن کەس ڕزگار بکرێت. , دوای بەستنی کۆنفرانسێکی گەورە سەبارەت بە ئاووهەواى سەرزەوى لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە وڵاتانی جیهاندا لە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاووهەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ. , ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها بە ڕاگرتنی پیسبوونی هەوا، دەتواندرێت ساڵانە یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ژیان ڕزگار بکرێت. , هاوکات ماریا نیرا، بەڕێوەبەری گۆڕانکاری ژینگە و گۆڕانکاری ئاووهەوا لەو ڕێکخراوە جیهانییە، ڕایگەیاندووە، تەندروستی باجی پیسبوونی ئاووهەوا دەدات، چونکە ئاوهەوا پەیوەندی تەواوی بە مرۆڤەوە هەیە و پیسبوونیشی کاریگەری زۆر خراپ دەکاتەسەر تەندروستیی مرۆڤ بەتایبەت سییەکان و ئەندامانی ناوەوەی جەستە. , ماریا نیرا ڕەخنەشی لە کەمتەرخەمی وڵاتانى جیهان گرتوە لەو پرسەدا، باسی لەوەشکردووە، کەمتر لە 1٪ی بودجەی جیهان بۆ پاراستنی ئاووهەوای جیهان تەرخانکراوە. , ئەمە لەکاتێکدایە، پسپۆڕانی کەشناسی و ژینگە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە، کە پلەی گەرمی جیهان زۆر بەرزبووەتەوە و ئەم سەدەیەیان بە سەدەی وێرانکەر ناوبرد لەڕوی ژینگەیی و ئاووهەواوە. , ,