گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئایا ئەو ڕێککەوتنە تەنها بۆ ساڵى 2020ە؟

هەرێمى کوردستان بۆ چەسپاندنى ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغداد لەژێر ڕەحمى پەرلەمانى عێراقدایە

2019.12.04 - 21:39
هەرێمى کوردستان بۆ چەسپاندنى ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغداد لەژێر ڕەحمى پەرلەمانى عێراقدایە
ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، سبەی یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 دەگاتە پەرلەمانى عێراق، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم بکەوێتە جوڵە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری لایەنە عەرەبییەکان بۆ چەسپاندنی پڕۆژەیاساکە لە پەرلەمان. , بە وتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی نزیکەی مانگ و نیوێک لە لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەکرێت، وەزیری هەرێمیش بۆ دانوستانەکان لەگەڵ بەغدادد ئاشکرایدەکات، لەڕوی یاساییەوە ئەو ڕێککەوتنەى نێوان هەرێم و بەغدادد بۆ یەک ساڵە، بەڵام لەڕوی سیاسییەوە دەکرێت بکرێتە بنەما بۆ ساڵانی داهاتوو. , ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کە ڕەنگە سبەینێ یاخود ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو بن، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 دەداتە دەست سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق". , بە وتەی سەفار، دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاساکە دەداتە دەست لیژنەی دارایی پەرلەمان و لە لیژنەکە گفتوگۆی دەکرێت و هەروەها لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکانیشدا گفتوگۆی لەسەر دەکەن و بۆچوونی جیاوازی لەسەر وەردەگرن، کە ماوەی نزیکەی مانگ و نیوێکی پێدەچێت و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێتەوە. , لەبارەی پشکی کوردەوە لە بودجەکە، ئەحمەد سەفار، کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتییە، ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بودجە، ڕێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی هەردوولایە، هەردوولا بە ماوەیەکی زۆر گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە، بەڵام ئەوەی گرنگە، سەرجەم ئەو خاڵانە لە پەرلەمان پەسەند بکرێن. , هەرچەندە هەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتون، بەڵام چەسپاندنی ئەو خاڵانە پێویستی بە دەنگی زۆرینەیە لە پەرلەمان، هەرێمیش پێویستە پشتیوانی فراکسیۆنە عەرەبییە سوننی و شیعییەکان بەدەستبهێنێت. , ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە، پێویستە لە ئێستاوە حکومەتی هەرێم بکەوێتە جوڵە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان دەنگ لەسەر سەرجەم ئەو خاڵانە بدەن کە لە بەرژەوەندی کوردن لە پڕۆژەیاساکەدا. , هەر بۆ ئەو مەبەستە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی ڕاسپێردرا، بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی تا پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنەی لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کراوە لە پەرلەمانی عێراق، لەرێگەی هەماهەنگیکردن لە گەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە. , هەر لەوبارەیەوە لە بەرنامەی (گۆشەی ناس) کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر 8:00ی شەو لە ناس کوردەوە پەخش بکرێت، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەڵێت: "لە گفتوگۆکاندا هەوڵمانداوە پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق ئەو پرسە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لە زۆر کێشە بەدوور بێت، هیواداریشین لە پەرلەمانیش پاڵپشتی بۆ دروست بێت بەبێ کێشە تێپەڕێت". , سەبارەت بەوەى ڕێککەوتنەکە تەنها بۆ ساڵی داهاتوە یاخود چەند ساڵێک؟، خالید شوانی ئاماژەى بەوەکرد، لەڕوی یاساییەوە پڕۆژەیاسای بودجە لە عێراق ساڵانەیە و بۆ ساڵێکە، بەڵام لەڕوی سیاسییەوە ئەگەر بۆ نمونە بۆ ساڵی 2020 ڕێککەوتنەکە سەرکەوتوبێت دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ ساڵانی داهاتو. , هەر لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ى عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ماتیۆ تویلەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، پشتیوانی لەو لێکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەکەن کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بودجەی 2020 هاتووەتە ئاراوە، پشتیوانی ئەمریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە لەو پرسەدا. , ,