گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێوشوێنی توند دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەى زیادەڕۆییان کردووەتە سەر کارەبا”

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی کارەبای هەرێمى تاووتوێکرد

2019.12.04 - 17:06
ئەنجومەنی وەزیران دۆخی کارەبای هەرێمى تاووتوێکرد
ناس کورد- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە، گفتوگۆی لەبارەی ڕێککەوتنەکانی هەرێم و بە‌غدادەوە کرد و هەر لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە خراپی دۆخی کارەبا کرا و بڕیاردرا، هەموو هەوڵێک بدەن بۆ باشترکردنی، بەڵێنیشیان داوە، رێوشوێنی توند بگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەى سەرپێچیکارن و زیادەڕۆییان کردووە بۆ سەر تۆڕی کارەبا دەکەن. , ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەم 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دوای کۆبوونەوەکەش، گفتوگۆ دەربارەی دوایین دەرئەنجامەکانی دانوستانى نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کراوە تایبەت بە پڕۆژەبودجەی 2020. , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە داکۆکیکردنی لە ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و شاندی هەرێمیشی راسپاردووە کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی تا پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنەی لە گەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەرێگەی هەماهەنگیکردن لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە. , هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى دۆخی کارەبای هەرێمی کوردستان و گرفت و ئاستەنگەکانی کراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەموو هەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی پڕۆژی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا دەکات بە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا بێت، وەک لە ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا هاتوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەت رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر بەرامبەر سەرپێچیکاران و ئەوانەی زیادەڕۆیی بۆ سەر تۆڕی کارەبا دەکەن. , ,