گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراقی دوای عادل عەبدولمەھدی عێراقێکی جیاواز و ناسەقامگیرە

2019.12.04 - 16:43

ناس بیروڕا- بڵێسە جەبار فەرمان بۆ یەکەمجارە لە مێژووى عیراقدا، سەرۆک وەزیران دەست لە کار دەکێشێتەوە. لەدوای روخانی صدام حسین ھەوڵ درا وڵاتێکی فیدراڵ و ئازاد بنیاد بنرێت و لەلایەن گەلەوە بەرێوەبچێت و دەستاو دەست کردنی دەسەڵاتی تێدا بێت و بنەماکانی دیمکراسیەت و فیدرالی پێگەی سەرەکی ئەم عێراقە نوێیە بن. , بێگومان بنیاتنانی دیموکراسیەت لە وڵاتیکی فرە مەزھب و فرە نەتەوەی کە ساڵانیکی زۆر شەر لە نێوانیان دا ھەبووە و رقی سەدان ساڵە لە دڵیان چەسپیوە ئاسان نیە. , لە ھەلومەرجێکی دژواردا سەرکردەکانی کورد توانیان لە دەستوری عێراق دا مافی نەتەوەکەمان زامن بکەن و دەوری رەھایان ھەبوو لە نوسینەوەی دەستورێکی ھاوچەرخدا. , ئەوەی لەم ساتەدا تینیبی دەکرێت دەست بەسەرگرتنی سیاست و حکومرانی عیراقە لە لایەن کەسانی ئاینیەوە. دوومانگە لەسەر شەقامەکانی عیراق ھاوڵاتی بێتاوان دەکوژرێت و ھەڵسوراوانی کۆمەڵگان مەدەنی دەرفێنرێن و مافی مرۆڤ پێشێڵ دەکرێت. , لایەنە ئەمنیەکان بە راشکاوی باسیان لە لایەن سێیەم دەکرد و بێتوانایی خۆیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکە دەردەبری. داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران و ھەروەھا ھەندێک لە فراکسیونەکان و حزبەکان، دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران بوو، بەڵام عادل عبدالمھدی پێداگر بوو لەسەر ئەوەی دەبیت بەردەوام بێت و کێشەکان چارەسەر بکات. , تەنھا چەند سعاتێک دوای راگەیاندراوی مرجعیەت کە تێیدا ناڕاستەوخۆ داوای رۆشتنی سەروک وەزیرانی کرد، عادل عبدالمھدی دەستی لە کارەکەی ھەڵگرت. , لە نوسراوی دەست لەکارکێشانەوەکەی بۆ پەرلەمانی عیراقی عادل عبدالمھدی ئاماژە بەوە دەکات کە بەدەم داواکاریەکەی مرجعیەتەوە چووە و لەسەر داوای ئەوان دەستی لە کار کێشاوەتەوە. , بە مانایەکی تر، نە نارەزایی ھاوڵاتیان و نە داوای خۆپیشاندەران و رێکخراو و کۆمەڵگای مەدەنی و نێودەوڵەتی و نە حزبەکان نەیان توانی قەناعەت بە عادل عبدالمھدی بکەن واز لە کورسیەکەی بێنێت بەڵام داواکاریەک کە لە خانوێکی قورینی بچوکی نجف نوسرایەوە و ئاراستەی کرا چۆکی پێ دانا. ئەمە عەھدی ئێستاو دوای عادل عبدالمھدیە. , مرجعیەتی دینی و ئارستە جیاوازەکانی شیعە رەوتی بەرێوەبرنی وڵات دیاری دەکەن. بریار لە نجفەوە دەردەچێت، نەک لە پەرلەمانەوە. حەوزوکان چوارچێوەی حکومرانی دیاری دەکەن نەک دەستور. ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر ئاڵوز بوونی نێو ماڵی شیعی و ناکۆکی زێاتر و لەناو بردنی سیستێمی پەرلەمانی. بەمەش عیراق بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ھەنگاو دەنێت ,