گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەرێکانى تەقینەوەیەک ڕویدا

2019.12.04 - 15:51
لە سەرێکانى تەقینەوەیەک ڕویدا
ناس کورد- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی تەقییەوە، بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونە قوربانی، هەسەدەش ڕایدەگەینێت "تورکیا ئەو تەقینەوانە ئەنجامدەدات بۆ ئەوەى خەڵکى ناوچەکە زێدى خۆیان بەجێبهێڵن". , ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2019، لەبەردەم باڵەخانەی ڕۆشنبیری و هونەری لەسەر شەقامی کۆرنیش لە ناوەڕاستی سەرێکانی تەقینەوەیەک ڕویدا. , بەپێی زانیارییەکانى میدیاکانى ناوچەکە، تەقینەوەکە لەڕێى ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، چەند چەکدارێکی گروپە میلیشیاکانى سەربە تورکیا بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە برینداربوون و کەسێکیشیان گیانیلەدەستداوە. , لە پاش ئەوەى هەسەدە لە گرێ سپی و سەرێکانى کشایەوە و ئەو دوو ناوچەیە چوە ژێر دەستى تورکیا، چەندین تەقینەوە تیایاندا ڕویانداوە. , هەرچەندە تورکیا یەپەگەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی سەرێکانی تۆمەتبار کردووە، بەڵام هەسەدە ڕایگەیاندووە: "تورکیا خۆى تەقینەوەکان ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەى خەڵکی  ناوچەکە شوێن و زێدی خۆیان جێبهێڵن و تورکیا چەکدارە نزیکەکانی خۆی تێدا نیشتەجێ بکات". , ڕۆژی 2ی ئەم مانگە، لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر تەلڕەفعەتی سەر بە کانتۆنی شەهبا، 10 کەس شەهید بوون و 10ى دیکەش برینداربوون، کە هەشت لە شەهیدەکان منداڵ بوون. , ,