گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان کۆتا چانسیان بە بەرپرسانی هەرێم داوە بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە

2019.12.04 - 17:29
هاوپەیمانان کۆتا چانسیان بە بەرپرسانی هەرێم داوە بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە
ناس کورد- ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەڵێت، هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداریان داوە بە بەرپرسانی هەرێم و پێیان وتوون کە ئەوە کۆتا چانس دەبێت بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە. . لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەى دەستێوەردانی حزبی و چاکسازییەکان و یەکگرتنەوەى هێزی پێشمەرگە، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەى بە ئەلمۆنیتەری وتووە، "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆتا هۆشدارییان بە بەرپرسانی هەرێم داوە و پێیان وتوون ئەگەر لەژێر یەک فەرماندەییدا هێزەکان کۆنەکرێنەوە،  ئەوە هەموو هاوکارییە داراییەکانیان بۆ پێشمەرگە ڕادەگرن." . ڕاپۆرتەکە دەڵێت، لەئێستادا "هێزەکانى پێشمەرگە لە دوو حزبی دەسەڵاتەوە فەرمان وەردەگرن و لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دەجوڵێنرێن کە ئەوەش مەترسی بەکارهێنانی ئەو هێزانەلە ناکۆکییە سیاسییەکان زیاتر دەکات." . ئاماژەى بەوەشکرد، "چاکسازی و یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بابەتی گەرمی کۆبوونەوەى بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرپرسانی پێشمەرگە و هەرێم بوون." . ئەو بەرپرسەى وەزارەتى پێشمەرگە بە ئەلمۆنیتەری وتووە، "بەرپرسانی وەزارەتى پێشمەرگە دەسەڵاتی گۆڕانکاری و دانانی کەسەکانیان نییە و هەردوو حزبی دەسەڵات و سەرکردە و سەرۆک عەشیرەتەکان ئەو کارە دەکەن." . ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 10ی تشرینی دووەمی 2019، دوای ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە نزیك قەزای بەردەڕەش دروست بوو،  بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به‌ پله‌كانی ڕائید و ملازم، گیانیان له ده‌ستدا." . ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر باسی لەو ڕووداوە کردووە و جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، "ئەو ڕووداوە نەخوازراوە و هیچ پەیوەندی بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە نییە." . بەختیار محەمەد سدیق، ئەندامی بۆردی چاکساییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ئەلمۆنیتەری وتووە، "تائێستا 14 یەکە کە لە 40 هەزار پێشمەرگە پێکهاتوون لەناو وەزارەتى پێشمەرگە یەکیان گرتووەتەوە." . دەشڵێت، "پلان هەیە کە هەموو پێشمەرگە یەکبگرنەوە بە هێزەکانى حەفتا و هەشتاشەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ ئەوە و پلانیش هەیە کە نابێت چیتر حزبەکان دەستێوەردان بکەن لە کاروباری وەزارەتى پێشمەرگە."