گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیاری نوێ دەربارەی پڕۆژەی نوێی هێڵەکانی تەکسی ئاشکرا دەکات

2019.12.04 - 14:56
ناس کورد زانیاری نوێ دەربارەی پڕۆژەی نوێی هێڵەکانی تەکسی ئاشکرا دەکات
ناس کورد- وەزارەتی گواستنەوەی و گەیاندنی هەرێم پڕۆژەى گۆڕینی ڕەنگی شریت و لۆگۆی تەکسییەکانی دەستپێکردووە و بەپێی ڕێنماییەکانیش، فەرمانبەرانی سەربازیی و فەرمانبەری خوار پلە شەش ناگرێتەوە و ناتوانن شۆفێری تەکسی بکەن. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 4ی کانونی یەکەمی 2019، سدیق محەمەد غەریب، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم شار و شارۆچکەکانەوە، 27 هەزار تەکسی هەیە و ئەگەر بیانەوێت کار بکەن دەبێت دەست بکەن بە مامەڵەکردن بۆ ئەوەی لۆگۆ و شریت و کارتی نوێیان پێبدرێت". . سدیق محەممەد ئاماژەی بەوەکرد: "شۆفێرانی تەکسی دەتوانن لە ئەمڕۆوە چوارشەممەوە دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و تاوەکو شەش مانگی دیکە مۆڵەتیان هەیە کە کارەکانیان تەواو بکەن و بەپێچەوانەی ئەوەوە ڕێگایان پێ نادرێت کاری تەکسی بکەن". . سدیق محەمەد وتیشی: "بەپێی ڕەنگی ئەو شریتە کە لە چواردەوری تەکسییەکان دەکرێت، تەکسی ناوشار و دەرەوەی شار لە یەک جیادەکرێتەوە و  تەکسییەکانی ناو شاری سلێمانی ڕەنگی شریتی چوارەدوریان شینە، هەروەها هی تەکسییەکانی هێڵەکانی دەرەوەی شاریش ڕەنگی شریتەکەیان قاوەیی دەبێت". . بەڕێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی  باسی لەوەکرد: "شۆفێران بۆ ڕایکردنی کارەکانیان لە سلێمانی دەبێت سەردانی دەستەی گواستنەوە بکەن لە گەراجی بەغدا و بە بڕی 18 هەزار و 750 دینار تێچوی شریت و لۆگۆکەیە و بڕی 12 هەزار دیناریش تێچوی ئەو کارتە تایبەتەیە کە بۆ شۆفێرەکان دروست دەکرێت, تەنها ئەو تەکسیانەش ماماڵەیان بۆ دەکرێت کە هەڵگری تابلۆی سلێمانین یان بەڵگەنامەى تەکسییەکانیان هی سلێمانیە کە ژمارەیان 27 هەزار تەکسیە". . دەربارەی ڕێگریکردن لە فەرمانبەران ئەو بەرپرسەی گواستنەوەی سلێمانی وتی: "ئەو کاتەی شۆفێرەکان دەچن بۆ مامەڵە داوای بەڵگەنامەی کارتی زانیاری و نیشتیمانی و کارتی بایۆمەتریان لێ دەکرێت و هەر کەسێکیان فەرمانبەری کەرتی سەربازی حکومەتی هەرێم بن یاخود فەرمانبەری خوار پلە شەش بن، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت شۆفێریی بکەن، ئەو کەسەش کە ئەو کارت و شریت و لۆگۆیەی دەدرێتێ دەبێت ئۆتۆمبێلەکە بەناوی خۆیەوە بێت و خۆی کاری پێبکات." . باسی لەوەشکرد، چەند مەرجیکی دیکەش دانراوە کە ڕێگا نادات بەنایاسایی فەرمابەرانی سەربازیی و خوار پلە شەش ببنە شۆفێری تەکسی.