گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم لەسەر رێککەوتنەکە کۆدەبێتەوە

ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا دوو قۆناغى ماوە

2019.12.04 - 10:47
ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا  دوو قۆناغى ماوە
ناس کورد-   ئەمڕۆ حکومەتى هەرێم لەبارەى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق کۆدەبێتەوە، ئەندامێکى شاندى دانوستانکارى هەرێمیش ڕایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا دوو قۆناغى دیکەى ماوە و چاوەڕوانى دەرەنجامەکان دەکەن لەو بارەیەوە. . کۆبوونەوەکەى حکومەتى هەرێم چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت، کە دیارترینیان ئەنجامى کۆبوونەوەکانى هەردوو شاندى هەرێم و بەغدایە لەبارەى گەیشتن بە ڕێککەوتنى نێوانیان لەسەر بودجەى 2020. . ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و ئەندامى شاندى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئێمە لەگەڵ وەزارەتى دارایی عێراق ڕێککەوتووین، بەڵام ئەمە قۆناغێکى دیکەیە، بڕیارە ڕێککەوتنەکە بچێتە ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان، چاوەڕوانى دەرەنجامەکان دەکەین لەو بارەیەوە". . ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی کۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020، هیواشى خواستبوو رێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێبکرێت. . حکومەتى هەرێم داواشى لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە لە پەرلەمانی عێراق کردبوو، لە قۆناغی داهاتوو کە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق، هاوکار و پشتیوان بن، لە چەسپاندن و پاراستنی ماف و شایستە داراییە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.