گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا بە وەڵامێکى توندى ئەوروپى هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

2019.12.03 - 22:08
فەڕەنسا بە  وەڵامێکى توندى ئەوروپى  هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
ناس کورد –   فەڕەنسا هەڕەشەى لە ئەمریکا کرد کە لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا "وەڵامێکى توندى" ئەو وڵاتە دەدەنەوە، دواى ئەوەى ئەمریکا هەڕەشەى زیادکردنى باجى کرد بەسەر بەرهەمەکانى فەڕەنسادا. . ئەمڕۆ سێشەممە، برونۆ لۆمیر، وەزیری ئابوری فەرەنسا وەڵامی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند "لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا وەڵامێکی توندی هەڕەشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە و سزا دەخەینە سەر چەند کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکا". . وتیشى "فەڕەنسا بەشێوەیەکی توند وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە، ئەگەربێت و ئەو وڵاتە سزای وڵاتەکەمان بدات بە زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمەکانمان". . لۆمیر باسى لەوەشکردووە "ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە سزا دەخاتە سەر بەرهەمە شیرەمەنییەکانی فەڕەنسا و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا وەڵامیان دەدەینەوە". . وەزیری ئابورى فەڕەنسا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى لە سزاکان بێدەنگ نابێت و ئەگەر بێت و ئەمریکا واز لە سزاکان نەهێنێت ئەوانیش باج دەخەنە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری پەیوەندی (گۆگڵ و ئەمازۆن و ئەپڵ و فەیسبوک). . هاوکات ڕۆبێرت لابتهایزر نوێنەری ئەمریکا لە فەرەنسا ڕایگەیاند "ئەمریکا دوای زیادکردنى باج لەسەر بەرهەمەکانى فەڕەنسا، پلانی ئەوەی داناوە کە هەمان باج بەسەر وڵاتانی ئیتاڵیا و بەلجیکا و نەمسا بسەپێنێت". . ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دوشەممە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، وڵاتەکەیان باج دەخاتە سەر کاڵاکانی بواری شیرەمەنی فەرەنسا بەڕیژەی 2.4 ملیار دۆلار.