گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئایا هێزە سیاسییەکانی عێراق دەتوانن حکومەتی نوێ پێکبهێنن؟

2019.12.03 - 19:42

بیروڕا-ئەحمەدى حاجى ڕەشید   پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئیستادا هەم ئاستەنگی زۆرە و هەم هیچ هێزێکی سیاسیش زاتی ئەوەناکات بچێتە ژێرباری ئەو بەرپرسیارتیە مێژوییە، لەهەمانکاتیشدا بڕوا ناکەم هیچ کەسایەتیەکی سیاسیش موجازەفەبکات بەوەی پاشەرۆژی خۆی لێک بچوێنێت بە وەی کەبەسەر بەرێز عادل عەبدولمەهدیدا هات، چونکە ئەوەی هێزە سیاسییەکان دایبنێن شەقام قبوڵی ناکات ئەوەی شەقامیش دەستنیشانی بکات پێچەوانەی دەستورەو جێبەجێکردنی ماددەی (76)ە. . ئەوەی لە عێراقدا ڕوودەدات لە ئێستادا تەنها خۆپیشاندانێکی سادەو ساکار نییە و داواکاریەکانیش بەو سادەییە نەماونەتەوە کەسەرەتا هەبوون و کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانیش لە ئەستەم (موستەحیل) نزیک بونەتەوە، گۆرانکارییەکان زۆر خێران و دەکرێت بڵێن حکومەت لە بەشی خواروی عێراق نەماوە وهۆزەکان وڵاتیان ڕاگرتووە و تەسفیەی حسابات زۆر بەئاشکرا لەنێوان هێزەکان هەستی پێدەکرێت دەرکەوتووە و کار گەشتوەتە ئەو ئاستەی کە هیچ رەوتێکی ئیسلامی بەئەندازەی رەوتی شیعە بڕوادار نەبوون بە مەرقەد و پیرۆزکردنی کەچی ئێستە هەڵمەتی سوتاندنیان دەستیپێکردووە. . ئەوەی دەیبینین بریتی نییە لە داخوازی بەئەندازەی ئەوەی لەبنهێنانی دەوڵەتە و کۆتایی هێنان بەتەواوی سیستەم و مەنزومەکانی عێراقە، بۆ نمونە لە ئێستادا دوای دەرچونی سزای لەسێدارەدران بۆ ئەو ئەفسەرەی تەقەی کرد لە خۆپیشاندەران لە کوت، هیچ ئەفسەرێک ئامادە نییە روبەڕوی خۆپیشاندەران ببێتەوە بەتایبەت تریش پاش ئەوەی لەنێو پەرلەمانەوە داوای بەسزاگەیاندنی نەجم الشمری کرا لەسەر خۆپیشاندانی پارێزگای ناسریە شەقامیش هیچ جۆرە پاسیڤێکی پۆزەتیڤی نەبوو بەرانبەر دەستلەکارکێشانەوەکەی بەڕێز عادل عەبدولمەهدى کەواتە عێراق بەرەو تونێلێکی تاریک مل دەنێت و رون نییە کەی دەگەینە کۆتایی، لێرەوە پرسیارێک سەرهەڵدەدات ئایا عێراق هەمیشە وابووە یان ناوبەناو وای لێدێت.