گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر چەندین کەلوپەلی قومارکردن لە گازینۆکاندا دەستی بەسەردا گیرا [ڤیدیۆ]

2019.12.03 - 14:26
لە هەولێر چەندین کەلوپەلی قومارکردن لە گازینۆکاندا دەستی بەسەردا گیرا [ڤیدیۆ]
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لەدوای گەڕان و پشکنین بەنێو گازینۆکانی شاری هەولێر، لە چەند گازینۆیەکدا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی قوماردا گرت. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆیی چالاکییەکەیانی بڵاوکردەوە و تیایدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانیاندا لەو گازینۆیانەدا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلدا گرتووە، کە قوماریان پێکراوە و ئەوەش کارێکی نایاساییە. . وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو "سەرجەم کەلوپەلەکان لەناو دەبەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو کارە ئەنجام نەدرێتەوە". . هاوکات هۆگر عەزیز داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لەهەر گازینۆ و کافتریایەکدا ئەو یارییانەیان بەدی کرد کە قوماری پێدەکرێت، ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن. https://www.facebook.com/hawlerpolice87/videos/852377478514867/ .