گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات

2019.12.03 - 13:40
کەشناسی عێراق؛ ئەگەری هەیە بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات
ناس کورد- دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "بە گوێرەی پێشبینییەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە  شەپۆلێکى بارینى بەفر و باران هاوکات دابەزینی پلەکانی گەرما، شارەکانی عێراق دەگرێتەوە". . ئەمڕۆ (سێشەممە،3ى کانوونی یەکەمی 2019)، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی پێنجشەممەوە، باران بەشێوەیەکی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق دەستپێدەکات، بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا ڕووبدات. . لەڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، دۆخی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان زۆر جیاوازتر دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، بەجۆرێک ئاسمان بەهەوری چڕ و نیمچە هەور دادەپۆشرێت، پێشبینیش دەکرێت بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان. . دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کەشە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەتا رۆژانى هەینى و شەممەى داهاتوو بەردەوامی دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق  گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەگەڕێتەوە دۆخی پێشووی. . هاوکات بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ شارەکانى کوردستان بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 8 بۆ 18 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکانی ئاسمان هەور دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی (چوارشەممە)، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیانەوە نابینین و بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ دەبن. .