گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوە حکومییەکان؛ ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى بەغداو شارەکانى تر راگەیەنرا

2019.12.03 - 10:26
سەرچاوە حکومییەکان؛ ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى بەغداو شارەکانى تر راگەیەنرا
  ناس کورد- سەرچاوە حکومییەکان ئاشکرایان کرد "لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق زیاتر لە 400 هاووڵاتى کوژراوون". . بەگوێرەى ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان توندوتیژى و فیشەکى راستەقینە و بۆمبى غازى فرمیسکڕێژیان بەکارهێناوە بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان و لەئەنجامدا 437 هاووڵاتى کوژران و نزیکەى 20 هەزار خۆپیشاندەریش بە شێوەى جیاواز برینداربوون. . سەرچاوەکە روونیکردەوە، بەهۆى بەردەوامبوونى خۆپیشاندان و توندوتیژییەکان ئامارەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. . هاوکات سەرچاوە پزیشکى و رۆژنامەوانییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە هاووڵاتییە کوژراوەکانى خۆپیشاندانەکان زیاتر لە 800 کوژراوە و زیاتر لە 20 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون. .