گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولوەهاب ساعدی یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی

2019.12.03 - 09:33
عەبدولوەهاب ساعدی یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکراى کرد، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆر عێراق یەکێکە لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێى عێراق.   . حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا ڕایگەیاند :"بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی و پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن هەندێک لە لایەنەکانەوە، ناوی عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆرى عێراق پێشنیاز کراوە". . قەدۆ ئاماژەی بەوەکرد، خۆپیشاندەران ئەو لایەنەن کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، نەوەک قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، یاخود ئەمریکا. . هاوکات ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، پێدەچێت لە سێ ڕۆژی داهاتوودا، پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان بخاتە دەنگدانەوە و پەسەندی بکات. .