گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بەنیازە لەسەرەتاى ساڵی 2020وە ڤیزاى گەشتوگوزاری ڕابگرێت

2019.12.02 - 20:51
تورکیا بەنیازە لەسەرەتاى ساڵی 2020وە ڤیزاى گەشتوگوزاری ڕابگرێت
ناس کورد- فەرمانگەی کاروباری بیانییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە پێدانی مافى مانەوە و ڤیزاى گەشتوگوزاری بۆ بیانییەکان ڕادەگرێت و نوێ ناکرێتەوە. , میدیاکانى تورکیا باسیان لەوەکردووە، حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە پێدان و نوێکردنەوەی ڤیزا و مافى مانەوەى گەشتوگوزارى لە وڵاتەکەى ڕابگرێت، ئەوەش سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بیانییانە دەگرێتەوە کە ئێستا لە توکیان. , ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی ئەو بیانییانەی کە ئێستا ئەو جۆرە مافى مانەوەیان هەیە ناچار بن تورکیا بەجێبهێڵن بۆ ماوەی یەک ساڵ، دوای ئەو ساڵەش لەڕێگەی داواکردنی فیزایەکى نوێوە بۆ ساڵێکى تر لە تورکیا نیشتەجێبن. , بەگوێرەی بڕیارەکەى وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ڤیزا و مانەوەى گەشتوگوزارى بۆ لەمەودوا تەنها بۆ یەکجار پێشکەش دەکرێت، پاش کۆتاییهاتنیشی دەبێت هەڵگری ئەو جۆرە ڤیزایە لەڕێگەى ڤیزاى دیکەى هاوشێوەى کار، وەبەرهێنان و خێزانی بچێتەوە وڵاتەکە. , پێشبینى کراوە، ئەو بڕیارەى حکومەتى تورکیا کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر ژیانی ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتییە عەرەبانەی کە ئێستا لە تورکیا نیشتەجێبوون و هەڵگری ئەو جۆرە مافى مانەوەن بەتایبەتی ڕەوندی سوری. , ,